بزوێنە هاوبەشەکانبەشی 1 پیتی ا بێژەی پیتەبزوێنی آ، ئا لە زمانی کوردی و فارسیدا بە یەک شێوەیە، بەڵام جیاوازیی شێوەی نووسینی ئەم پیتە لەو دوو زمانەدا تەنیا لە سەرەتای وشەدایە، واتە لە فارسیدا بە شێوەی ای کڵاودار آ دەنووسرێت، بەڵام لە کوردیدا ئاوەڵبزوێن هەمزە ئـی لە پێشدا دێت دیارە هەروەک باسمان کرد ئەرکێکی ئاوەڵبزوێن لە زمانی کوردیدا ئەوەیە کە لە سەرەتای تەواوی ئەو وشانەی کە بە بزوێن دەست پێ دەکەن، دێت بێژەی ئەم پیتە وەکوو ای کۆتاییی وشەی ژمارە پەنجا 50یە و بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت آ ئا آقا
بزوێنەکان ئەلف بزوێنە هاوبەشەکان پیتە بزوێنە هاوبەشەکانی زمانی کوردی و فارسی 6 دانەن کە بریتین لە آ ا ئا ا ای ی ئی ی او و ئوو وو ــــَـ ئە ە ــــِـ ئێ ێ ــــُـ ئۆ ۆ بە سەرنجدان بەم پیتانە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا، بۆ بزوێنەکانیش پیت تەرخان کراوە و پێچەوانەی ڕێنووسی فارسی هێمای تایبەتیان لە نێو وشەدا هەیە، واتە هەر وشەیەک هەرچۆن لە زار بێتە دەرەوە، بەو جۆریش دەنووسرێت جوان نەرینی خۆتان بدەنە پیتە بزوێنەکانی زمانی کوردی، دەبینن ئەگەر لە سەرەتادا بێن هەموویان ئاوەڵبزوێن یان هەمزە ئ دەگرن، بەڵام ئەگەر لە نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا بێن به پیتەکەی پێشیەوە دەنووسێن یان جیا دەنووسرێن هەروەها پیتی وو له کاتی نووسیندا لەگەڵ ئاوی فارسی جیاوازە بەڵام هەردووک یەک بێژەیان هەیە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ب بزوێنه جیاوازەکان ئو، و ــ بزرۆکە i پیتی و پیتی واوی بزوێنی کورت واتە و وەک وتمان تای
نەبزوێنە جیاوازەکانبەشی 2 ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی فارسیدا نین 4 دانەن کە بریتین لەمانە ئـ ـ ڤ ـ ڕ ـ ڵ پیتی ئـ هەمزە یان ئاوەڵبزوێن لە زمانی کوردیدا بە شێوەی ئـ دەنووسرێت، بەڵام دوو ئەرکی هەیە، واتە هاتن لە سەرەتای تەواوی پیتە بزوێنەکان، هەروەها سەقامگیری لە نێوان دوو پیتی بزوێن کە ناهێڵێت بێنە پاڵ یەکتر ئێستاکە لێی ورد نابینەوە و لە دەقەکانی تردا لە مژاری ئەرکی ئاوەڵبزوێندا شیکاریی زۆرتری لەسەر دەدەین بەڵام دەبێت بزانین ئەرکی هەرەگرینگی، هاتن لە سەرەتای تەواوی پیتە بزوێنەکان، وەکوو ئازادی ئیمان ئەرک ئێزدی ئۆل ئومید ئشق لە هەندێک باری دەگمەندا لە کۆتاییشدا دێت کە تەنیا بۆ جەختکردنەوەی زۆرترە، وەکوو منداڵ دایە دەڕۆمە دەر بۆ کایە دایک نەئـ، ئێستا ناچی، چونکە کەش ساردە پیتی ڤ ئەم پیتە لە نێوان ف و ودایە هەندێک دەڵێن لە فارسیدا هەیە بەڵام پیتی بۆ نییە، وەک اول، دوم، سوم، واسە، وای و لە ئینگلیزیشدا پیتی vی بۆ دیاری کراوە Love give ل
آخرین جستجو ها