نەبزوێنە جیاوازەکان/بەشی 2

ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی کوردیدا هەن بەڵام لە زمانی فارسیدا نین 4 دانەن کە بریتین لەمانە:
ئـ ـ ڤ ـ ڕ ـ ڵ

پیتی «ئـ» 

هەمزە یان ئاوەڵبزوێن لە زمانی کوردیدا بە شێوەی "ئـ" دەنووسرێت، بەڵام دوو ئەرکی هەیە، واتە هاتن لە سەرەتای تەواوی پیتە بزوێنەکان، هەروەها سەقامگیری لە نێوان دوو پیتی بزوێن کە ناهێڵێت بێنە پاڵ یەکتر. ئێستاکە لێی ورد نابینەوە و لە دەقەکانی تردا لە مژاری ئەرکی ئاوەڵبزوێندا شیکاریی زۆرتری لەسەر دەدەین.
بەڵام دەبێت بزانین ئەرکی هەرەگرینگی، هاتن لە سەرەتای تەواوی پیتە بزوێنەکان، وەکوو:

ئازادی
ئیمان
ئەرک
ئێزدی
ئۆل
ئومید
ئشق

لە هەندێک باری دەگمەندا لە کۆتاییشدا دێت کە تەنیا بۆ جەختکردنەوەی زۆرترە، وەکوو:
منداڵ: دایە دەڕۆمە دەر بۆ کایە.
دایک: نەئـ، ئێستا ناچی، چونکە کەش ساردە.

پیتی «ڤ»

ئەم پیتە لە نێوان "ف" و "و"دایە. هەندێک دەڵێن لە فارسیدا هەیە بەڵام پیتی بۆ نییە، وەک: اول، دوم، سوم، واسە، وای و .
لە ئینگلیزیشدا پیتی "v"ی بۆ دیاری کراوە: Love, give

لە کوردیشدا پیتی بۆ دیاری کراوە.
ــ بۆ ئەلفبێی ئارامی پیتی "ڤ"، وەکوو:
بڤە، تاڤگە، گۆڤار، مرۆڤ، ڤیان، ڤزڤز، گڤ و .
ــ بۆ ئەلفبێی لاتینی هەر وەکوو ئینگلیزی پیتی "v"، وەکوو:
Bive, tavge, govar, mirov, viyan, vizviz, giv û .

پیتی «ر» 

ئەم پیتە سووک بێژە دەکرێت و چەڵەمەی لە ژێرەوە نییە و لە زمانی فارسیشدا هەیە.
ئەم پیتە هیچکات و بە هیچ شێوەیەک لە سەرەتای هیچ وشەیەکدا نایێت، کەواتە لە نێوان دوو پیتی "ل و ڵ" بۆ سەرەتای وشە هەموشە "ل" دێت، بەڵام بۆ نێوەڕاست و کۆتایی وشە هیچ بەربەستێکی لە بەر نییە.

ــ سەرەتا: ــــ
ــ نێوەڕاست: خەرمان، کۆرە، مێرولە
ــ کۆتایی: کەر، شار، خۆر، لار، نێر


پیتی «ڕ» 

ئەم پیتە یەکێک لە جیاوازییەکانی زمانی کوردییە و لەگەڵ "ر" بێژەکردن و نووسینی جیاوازە و لە زمانی فارسیشدا نییە. کەواتە گڕ دەگوترێت و حەوتەک یان چەڵەمەی لەژێرە.
ئەم پیتە لە سەرەتا و نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێت، وەک:

سەرەتا: ڕێواس، ڕەگ، ڕۆژ، ڕایەخ
نێوەڕاست: پەڕۆ، بڕین، دڕاو، پاڕانەوە
کۆتایی: جاڕ، گوڕ، شۆڕ، دێڕ، گۆڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دانان یان دانەنانی چەڵەمە لەژێر پیتی "ڵ" واتای وشەکە دەگۆڕێت، وەک:

کەر: خر
کەڕ: ناشنوا

دراو: دادە شدە
دڕاو: پارە شدە

بڕین: بریدن
برین: زخم

گەر: اگر
گەڕ: گردش

تێبینی:

لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە میدیاکاندا و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا بۆچوونێکی جیاواز سەبارەت بە نووسینی ڕ لە سەرەتای وشەدا هەیە.
ئەو تاقمە دەڵێن چونکە هەموکات پیتی ”ڕ“ لە سەرەتای وشەدا دێت و شتێکی هەمیشەییە، کەواتە پێویست بە دانانی چەڵەمە لە ژێری پیتەکە ناکات.

بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە، زمانناسێک لەم بارەیەدا دەڵێت:

"زۆر جار پرسی نووسینی "ڕ" یان "ر" لە سەرەتای وشەدا دێتە ئاراوە. حەز دەکەم چەند تێبینییەک لەو بارەوە بنووسم. جاران کە هەموو شتێک بە دەست بوو خەڵک دەیوت باشترە لە سەرەتادا بە "ر"ی سادە بینووسین بەڵام بە "ڕ"ی گڕ بیخوێنینەوە. ئەمە تا ماوەیەکی زۆریش جێگیر بوو، بەڵام دواتر شتەکان گۆڕانیان بە سەردا هات، زمان تەنیا بە دەست نانووسرێت، بە کۆمپیوتەریش دەنووسرێت، هەر پیتێک کۆدی خۆی بۆ دانراوە، بۆ نموونە پیتی "ر" ژمارەی یونیکۆدەکەی "U+0631"ە و "ڕ" ژمارەی یونیکۆدەکەی "U+0695"ە. ئەمە لە سەر تەختەکلیلی کوردیشدا جێگیر کراوە و هەردوو کۆدەکان بۆ هەردوو پیتەکان بەجیا دانراون. جا زۆر سەیر دەبێت دەست بنێیت بە دوگمەیەکدا و بڵێی وەک ئەو پیتە بیخوێننەوە کە لەژێر ئەو دوگمەکەی تردایە و بە کۆدێکی تر درووست کراوە.

جگە لەوە "ڕ" و "ر" لە ڕووی ڕێزمانەوە دوو فۆنیمی جیاوازن، واتە نابێت جێگۆڕکێیان پێ بکرێت و هەمیشە دەبێت وەک خۆیان بنووسرێن، نەک بە جێگۆڕکێ.

ئەمە بڕیاری ئەکادیمیای کوردیشە، بڕیاری گرووپە ئایتییە پێشڕەوەکانی زمانی کوردییە و بڕیاری زۆرینەی مامۆستایانی زمانی کوردیشە.

هەر بۆیە لە سەرەتای وشەدا دەبێت "ڕ"ی گڕ هەر بە "ڕ" بنووسرێت."

پیتی «ل» 

ئەم پیتە سووک بێژە دەکرێت و چەڵەمەی لە سەرەوە نییە و لە زمانی فارسیشدا هەیە.
ئەم پیتە لە سەرەتا و نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێت، وەک:

ــ سەرەتا: لافاو، لادێ، لیوان، لافاو، لایەن
ــ نێوەڕاست: ئەنگوستیلە، کلکەوانە، کەلار
ــ کۆتایی: مەوال، شل، مل، کەل، مەل


پیتی «ڵ» 

ئەم پیتە یەکێک لە جیاوازییەکانی زمانی کوردییە و لەگەڵ "ل" بێژەکردن و نووسینی جیاوازە و لە زمانی فارسیشدا نییە. کەواتە گڕ دەگوترێت و حەوتەک یان چەڵەمە لەسەرە.

ئەم پیتە هیچکات و بە هیچ شێوەیەک لە سەرەتای هیچ وشەیەکدا نایێت، کەواتە لە نێوان دوو پیتی "ل و ڵ" بۆ سەرەتای وشە هەموشە "ل" دێت، بەڵام بۆ نێوەڕاست و کۆتایی وشە هیچ بەربەستێکی لە بەر نییە، وەکوو:

ــ سەرەتا: ــــــــــ
لێنان نەک ڵێنان
لەرزین نەک ڵەرزین
لاڵ نەک ڵاڵ
لێڵ نەک ڵێڵ
ــ نێوەڕاست: مڵک، کەڵک، خەڵک، پاڵوێنە
ــ کۆتایی: ماڵ، گوڵ، ساڵ، دێڵ، گۆڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دانان یان دانەنانی چەڵەمە لە سەر پیتی ”ڵ“ واتای وشەکە دەگۆڕێت، وەک:

گوڵ: گل
گول: جذامی

خێڵ: عشیرت
خێل: لوچ

چڵ: شاخە، ساقەی گیاە
چل: عدد 40

گەڵ: همراە
گەل: ملت


ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 5

بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 4

بەراوردێک لە نێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 3

پیتی ,پیتە ,زمانی ,سەرەتای ,بەڵام ,کۆتایی ,زمانی فارسیشدا ,سەرەتای وشەدا ,زمانی کوردییە ,نییە کەواتە ,فارسیشدا نییە ,واتای وشەکە دەگۆڕێت، ,جیاوازییەکانی زمانی کوردییە ,وشەیەکدا نایێت، کەواتە
مشخصات
آخرین جستجو ها