بزوێنەکان
ئەلف) بزوێنە هاوبەشەکان:
پیتە بزوێنە هاوبەشەکانی زمانی کوردی و فارسی 6 دانەن کە بریتین لە:
آ ا: ئا ا ای ی: ئی ی او و: ئوو وو
ــــَـ: ئە ە ــــِـ: ئێ ێ ــــُـ: ئۆ ۆ
بە سەرنجدان بەم پیتانە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا، بۆ بزوێنەکانیش پیت تەرخان کراوە و پێچەوانەی ڕێنووسی فارسی هێمای تایبەتیان لە نێو وشەدا هەیە، واتە هەر وشەیەک هەرچۆن لە زار بێتە دەرەوە، بەو جۆریش دەنووسرێت.
جوان نەرینی خۆتان بدەنە پیتە بزوێنەکانی زمانی کوردی، دەبینن ئەگەر لە سەرەتادا بێن هەموویان ئاوەڵبزوێن یان هەمزە (ئ) دەگرن، بەڵام ئەگەر لە نێوەڕاست و کۆتایی وشەدا بێن به پیتەکەی پێشیەوە دەنووسێن یان جیا دەنووسرێن. هەروەها پیتی "وو" له کاتی نووسیندا لەگەڵ "ئاو"ی فارسی جیاوازە بەڵام هەردووک یەک بێژەیان هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ب) بزوێنه جیاوازەکان:
ئو، و ــ بزرۆکە (i)
پیتی «و»
پیتی واوی بزوێنی کورت واتە "و" وەک وتمان تایبەتە بە زمانی کوردی کە لە واوی بزوێنی درێژ واتە "وو" کورتترە و له پیتی "ئۆ" کەمتر زاری بۆ دەکرێتەوە. بەزۆری هەر وشەیەکی کوردی کە "و"ی هەبێت ئەگەر بڕواتە نێو زمانی فارسی، بۆ پیتی "ئۆ" دەگۆڕدرێت و بەپێچەوانەوە، وەکوو:
ــ لە کوردی بۆ فارسی:
کورد دەبێتە کُرد
کوشتن دەبێتە کُشتن
ــ لە فارسی بۆ کوردی:
اُردک دەبێتە ئوردەک
مُردە دەبێتە موردە
پێویستە جیاوازیی دەربڕینی دوو پیتی "و، وو" بزانین.
بە سەرنجدان بە دەربڕینی "و" بۆمان دەردەکەوێت لە کاتی بێژەکردنیدا لێوەکان زۆر نایێنە دەرەوە، وەکوو وشەی: کوڕ (پسر)
بەڵام بۆ پیتی "وو" لێوەکانمان جوان وە دەر دەکەون و دێنە دەرەوە، واتە زەق دیارن، وەکوو وشەی: کووڕ (خمیدە)
دەنگۆکی «بزرۆکە»
پێی ناڵێین پیت چونکە لە ئەلفبێی ئارامیدا هیچ پیتێکی بۆ دیاری نەکراوە و هێشتا لە مزڵی دەنگۆکدا ماوەتەوە.
بە هۆی ئەوەیکە دەنگێکی بچوکە و دیار نییە، ناوی "بزرۆکە"ی لێ نراوە، کەواتە بزرۆکە واتە بزربوویەکی چووکە.
بێژەکردنی بەرانبەرە بە یەک لە چواری پیتی "ئێ"، بۆیە لە عەرەبیدا پێی دەڵێن (کسرە مختلصە)، واتە ژێرە (ێ)ی کورتکراوە.
ئەم دەنگۆکە لە ئەلفبێی لاتینیی کوردیدا بە (i) نیشان دەدرێت.
بزرۆکە لەم وشانەدا بەجوانی هەست پێ دەکرێت:
بزن، گرتن، مردن، مشک و .
تێبینی:
بۆمان دەرکەوت لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا بزوێنەکانیش دەنووسرێن و خاوەنی پیتن، کەواتە پێچەوانەی ڕێنووسی زمانی فارسی و عەرەبی، وشەی زمانی کوردی هەرچۆن لە زار بێتە دەرەوە، بەو جۆریش دەنووسرێت.
ئەمەش زۆرێک لە کێشەکانی ڕێنووس چارەسەر دەکات و بۆ تێگەیشتن و بێژەکردنی پیت و وشەکان دوودڵیمان نابێت.
ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون
بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا 5
زمانی ,پیتی ,کوردی ,واتە ,فارسی ,بزرۆکە ,زمانی کوردی ,ڕێنووسی زمانی ,واوی بزوێنی ,وەکوو وشەی ,جۆریش دەنووسرێت